م . ئاران








................................................

هێدی هەنگاو بنێ بە سەریدا

نەوەک وەخەبەر بێن

ئەم گشتە زام و خۆزگەی

نووستون

لە ژێر ئەم خاکە پەستێوراوەدا.


.............................. م . ئاران








م. ئاران







..................................................

هێندە کلاس دامەنێ،
خۆ بۆخۆت دەزانی،
من قەت شاگردێکی باش نەبووم!

......................................... م. ئاران







م. ئاران







..................................................

من لاپەڕەی کتێبەکانم پێوەدا
تا لە پەنجەرەی پێکەنینی تۆوە 
ڕوو بە ژیان بکرێمەوە!

.......................................... م. ئاران







م. ئاران







..................................................

من لاپەڕەی کتێبەکانم پێوەدا
تا لە پەنجەرەی پێکەنینی تۆوە 
ڕوو بە ژیان بکرێمەوە!

.......................................... م. ئاران







م . ئاران







.............................................

هەموو دەیانەوێ هەواڵی ئاسمان بزانن،
کەس نەبوو جارێک بپرسێتەوە لە خاک،
ئەرێ ئەی دڵی تۆ بۆ کێ لێدەدا؟
ترپەکانی تۆ دەنکی بە چەند؟

..................................... م ئاران








م . ئاران





..........................................................

پیاسە لەبەر باران 

تامی تەڕی تۆی هەیەو
دانیشتن لە سووچێکی ماڵێدا
تاڵاوی تەنیاییە

تۆ دیتن
لە خەونوچکەیەکدا
بۆ من
واتای ڕووتی ژیانەوەیە و
بێ تۆیی
ڕاڤەیەکی راشکاوانەیە بۆ مردن

بێ تۆ
لەگەڵ خۆشم
ناڕۆم بەڕێدا و
تەڕ نابم
لەبەر ڕێژنە و شەستەبارانیش...!

بە تۆوە ژیر نابمەوە
لەهیچ ژوورێکدا و
گڕ دەگرم
تەنانەت

لەناو بەستەڵەک و سەهۆڵبەندانیش...!

.................................................................... م . ئاران