کورته شیعری ژماره 91 | ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز








.....................................................

هه‌موو ڕۆژێک هێنده‌ نزا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت ده‌که‌م تا دڵم به‌به‌ر ده‌رگای خواوه‌ ده‌خه‌وێ هه‌موو ڕۆژێک هێنده‌ حه‌سره‌ت بۆ دوری تۆ هه‌ڵده‌کیشم ته‌وقی سه‌رم ورده ورده تاڵی سپی له‌خۆ ده‌گرێ


........................................... ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز









کورته شیعری ژماره 90 | ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز








......................................................


خۆزگه‌ 

به‌ پیرى و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ له‌ دایك ده‌بوین 

تا زوو له‌ ژیان تێبگه‌ین

به‌ منداڵى به‌ گریانه‌وه‌ بمردباین  

تا هیچ له‌ مردن تێنگه‌ین


................................ ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز








کورته شیعری ژماره 89 | ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز








.............................................................


هێنده‌ به‌ دواى خۆمدا گه‌ڕام تا تۆم دۆزیه‌وه‌ هێنده‌ى به‌ دواى تۆشدا گه‌ڕام تا خۆم دۆزیه‌وه‌


....................................... ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز








کورته شیعری ژماره 88 | ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز








..............................................


هه‌موو ڕۆژێك له‌ دوورى تۆ ده‌توێمه‌وه‌ له‌ چه‌شنى مۆم له‌وه‌ زیاتر چیت لێم ده‌وێت كه‌تۆم خۆشتر ده‌وێت له‌ خۆم


.......................... ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز







ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز








.............................................


من وه‌ك ئاگر ناخم گه‌رمه‌
تۆش وه‌ك سه‌هۆڵ سارد و سڕى
خه‌یاڵ ده‌كه‌م بفڕم بۆلات 
به‌ر له‌وه‌ى بێم تۆله‌خه‌یاڵم هه‌ڵده‌فڕی


......................... ئه‌حمه‌د نه‌به‌ز