پەری ڕەش
..............................................
با هەر چواردەوریشم
هەمووی مرۆڤ بێ
بەمن چی
کە هەر تەنیابم
.............................. پەری ڕەش
..............................................
با هەر چواردەوریشم
هەمووی مرۆڤ بێ
بەمن چی
کە هەر تەنیابم
.............................. پەری ڕەش
...........................................
خۆزگە لەو خەونی مناڵیم
گەورەبون نەدەبوو
................................ پەری ڕەش
...........................................
پیری پەنجەکانی لەرزۆک کردووم
ئەگەرنا
ئاوازێکی گەنجم
بۆ ژیان دەژەنی
............................... پەری ڕەش
............................................
پڕم لە تاریکی
هیچ تیشکێک
ڕۆشنم ناکاتەوە
........................ پەری ڕەش
..................................................
سەیرە خۆم وونم
و
کەچی بەدوای تۆشدا
دەگەڕێم !!
.................................. پەری ڕەش
...............................................
کە دەبینم خۆشەویستی
لە تابووتی ئەم دنیا بچوک
و
ساردوسڕەدا
چاوی لێکناوە .؟
ناچارم ببم بە شیعر
لە بەرگی هەتاودا
................................... پەری ڕەش